لامبۆرگینیە نوێیەکە گڕدەکاتەوە

- 8/6/2019 1:24:00 PM 4852 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیای لامبۆرگینی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل، کۆتا جۆری ئۆتۆمبێلی خۆی دەخاتە بازاڕەوە، کە جۆری  Huracàn Evo Spyder 2020.

ئەم ئۆتۆمبێلە خاوەنی بزوێنەرێکی V10 Litr-5.2 وە هێزی 631 ئەسپی هەیە، کێشی ئۆتۆمبێلەکە 3.400 پاوەندە، دڕێژیەکەی 4.5 m، پانیەکەی  1.9m و بەرزی 1.15m ، جێگەی تەنها دو سەرنشینی هەیە.

خێراییەکی باوەڕپێنەکراوی هەیە، بەجۆڕێک بۆ گەشتنی خێراییەکەی لە 0 - 100km  تەنها پێویستی بە 3.1 چرکەیە، بەرزترین خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگاتە  325km لە کاتژمێرێکدا.

یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندیەکانی، هەبونی شاشەیەکی زیرەکە بە قەبارەی 8.4in، کە توانای وەڵامدانەوەی شۆفێرەکەی هەیە بۆ کۆمەڵێک کڕدار.

لە ئێستادا نرخی Huracán Evo Spyder  بە نزیکەی 290000$ دادەنرێت، کە دەکاتە (29 دەفتەر دۆلار).


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP