براوسەرێک رکابەری گوگڵ کرۆم و فایەر فۆکس دەکات

- 8/6/2019 10:28:00 AM 728 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

براوسەرێک ناوى Brave و  لە کۆتاییەکانى ساڵى 2016 کەوتوەتە کار، کۆتاڤێرژنى براوسەرەکە بەناوى (Brave Browser 0.70.37 2019) ئێستا لەبەردەستى بەکارهێنەراندایە.

براوسەرەکە خاوەنى کۆمەڵێک تایبەتمەندیە، کە وایکردوە گرنگیەکى زۆرى پێبدرێت لەلایەن بەکارهێنەران و شارەزایانى تەکنەلۆژیەوە.
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانى براوسەرەکە خێراییە بەرزەکەیەتى بە جۆرێک خێراییەکەى سێ بەرامبەرى خێرایی گۆگڵ کرۆم و فایەرفۆکسە

 

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانى براوسەرەکە خێراییە بەرزەکەیەتى بە جۆرێک خێراییەکەى سێ بەرامبەرى خێرایی گۆگڵ کرۆم و فایەرفۆکسە، کە دو لە زۆر بەکارهێنراوترین برویسەرەکانن لە تەواوى جیهاندا.

ئەم براوسەرە سکویریتیەکى بەهێزى هەیە لەچاو براوسەرەکانی دیکەدا، ئەوەش وایکردوە بەکارهێنەرەکانى پارێزراوتربن لە هەرجۆرە هێرش و ڤایرۆسێکى ئەلیکترۆنى.

براوسەرەکە دژى تەواوى ئەو ریکلامە خۆڕسکانە (ads) دەوەستێتەوە کە بەبێ ویستى بەکارهێنەر دەکرێنەوە، ئەمەش وایکردوە بەکارهێنەرێکى بێشومار ڕوى تێبکەن و بەکارى بێنن.
کاریان لەسەر ئەوە کردوەکە براوسەرەکە بتوانێت ببێتە براوسەری بنچینەیی و لە ویندۆزدا بتوانێت ئەرکەکانى Microsoft's Edge بەڕێوەبەرێت

 

گەشەپێدەرانى براوسەرەکە، کاریان لەسەر ئەوە کردوەکە براوسەرەکە بتوانێت ببێتە براوسەری بنچینەیی و لە ویندۆزدا بتوانێت ئەرکەکانى Microsoft's Edge بەڕێوەبەرێت و ببێتە شوێنگرەوەى.

لە ئێستادا براوسەرەکە بەردەستە بۆ سیستەمەکانى: Windows x86 or Windows x64, Windows 7 or later; macOS 10.9 or later; or Linux x64 for Debian, Fedora

ژمارەى بەکارهێنەرانى براوسەرەکە گەیشتوەتە 3.1 ملوێن بەکارهێنەر لە جیهاندا، پێشبینى دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ژمارەى بەکارهێنەرانى بگاتە سەرو پێنج ملیۆن بەکارهێنەر.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP