بەپەلە

ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت

- 8/6/2019 9:27:00 AM 15099 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە موچەی مانگی ئایاری وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا حەوت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها چوار موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP