بەڤیدیۆ..کیم کارداشیان لەبەر تەسکی عەزیەکەی "ناتوانێت هەناسە بدات"

- 8/5/2019 11:42:00 PM 120670 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کیم کارداشیان خانمە مۆدێلی ئەمریکی، لە کاتی خۆ ئامادەکردن بۆ ئاهەنگێكی تایبەت لەبەر تەسکی ئەو عەزیە لەبەری دەکات دەڵێت" هەست بە دڵەراوکێ دەکەم".


لەنوێترین دەرکەوتنی ئەو ئەستێرە ئەمریکیە، کە خۆی بۆ ئاهەنگێک ئامادە دەکات دەڵێت" هەست بە دڵەراوکێ دەکەم، ناتوانم، هەناسە بدەم".

یەکێک لە مەیکەپ ئارتیستەکانی بە گاڵتەوە پێی دەڵێت" خوایە یارمەتی کیم بدە، بۆ ئەوەی ئارام بێت و هەناسە بدات".

 

کیمبێرلی نۆیڵ کارداشیان،  ناسراو بە کیم کارداشیان، لە 21ی ئۆکتۆبەری ساڵی 1980لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەدایکبوە، کەسایەتی تەلەفزیۆنی، نمایشکار، ئەکتەر وە دیزاینەری جل و بەرگە، سەرەتای دەرکەوتنی لەگەڵ پاریس ھیڵتن بو کە ھاوڕێی یەکتر بون،  لە ساڵی 2010 کیم بو بە بەرزترین ئاستی کەسایەتی تەلەفزیۆنی، لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاستی قازانجی بە 6 میلیۆن دۆلار مەزەندە کرد،  لە ساڵی 2015 دا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاستی قازانجی بە 53 میلیۆن دۆلار راگەیاند.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP