لەبرازیل زیندانییەک بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر هەوڵی دەربازبون دەدات

- 8/5/2019 2:52:00 PM 18582 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەشاری ریۆ دیژانریۆی برازیل زیندانییەک کەبازرگانی مادە هۆشبەرەکانە، شێوە و روخساری خۆی دەگۆڕێت بۆ شێوەی کچەکەی خۆی و لەو ڕێگەیەوە هەوڵی دەربازبون دەدات، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکەوە دەستگیردەکرێت و هەوڵەکەی شکست دەهێنێت.

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، لەشاری ریۆ دیژانریۆی برازیل زیندانییەک کەبازرگانی مادە هۆشبەرەکانە، شێوە و روخساری خۆی دەگۆڕێت بۆ شێوەی ئافرەت و لەو ڕێگەیەوە هەوڵی دەربازبون دەدات، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکەوە دەستگیردەکرێت و هەوڵەکەی شکست دەهێنێت.

بەگوێرەی بەرپرسانی زیاندانەکە کە وێنەیەکی ڤیدیۆیی تۆمەتبارەکەیان بڵاوکردۆتەوە، زیندانەکە شێوەیەکی پلاستیکی ئافرەت و جلوبەرگی ژێرەوە و بلوزێکی ئافرەتانی بەکارهێناوە و بەتەواوەتی روخساری خۆی گۆڕیوە. 

وەک لەوێنە ڤیدیۆییەکەدا دیارە، زیندانە تەمەن 42 ساڵەکە یەک لەدوای یەک پارچە جلەکانی بەری لادەبات تا روخساری ئاسایی خۆی دەردەکەوێت.

زیندانیکراوەکە لە زیندانی ( بانگۆ 3) ی ریۆ دیژانریۆ زیندانی کراوە و کارەکەی لەڕێگەی کچە تەمەن 9 ساڵانەکەیەوە ئەنجامداوە و لەکاتی سەردانیکردنی پێویستیییەکانی بۆهێناوە.

ئەو بازرگانەی ماددە هۆشبەرەکان بەهۆی بەقاچاغبردنی مادەی هۆشبەر و نانەوەی ئاژاوە سزای 73 ساڵ و 10 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP