نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا

- 8/5/2019 12:10:00 PM 1287 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ و ئەگەری دەستپێکردنی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین کە بوەتەهۆی دروستبونی دودڵی لەبارەی گەشەی ئابوری جیهانەوە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 73سەنت دابەزی، کە ڕێژەی لەسەدا 1.2ی نرخی دواین مامەڵەیەتی و بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا   61.16  دۆلارە، ئەمە لەکاتێکدا رۆژی هەینی رابردو پاش داشکاندنە گەورەکە بەڕێژەی لەسەدا 3 نرخەکەی بەرزبوەوە.

 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 62 سەنت دابەزیوە
 
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 62 سەنت و  رێژەی لە سەدا 1.1  دابەزیوە، کە ڕێژەی لەسەدا یەک و پۆینت یەکی نرخەکەی پێشویەتی و بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکسای لە  55.04 دۆلاردا جێگیربو.

هاوکات، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بەهۆی ئەگەری جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین وەک دو گەورەترین ئابوری جیهان، نرخی نەوتی خاو کەمترین ئاستی خۆی لەماوەی شەش مانگی رابردودا تۆمارکرد و نرخی زێڕیش بەرزبونەوەی چاوەڕوان نەکراوی بەخۆیەوە بینی،  ئەوەش وەک کەرەستەیەکی گونجاو بۆ هێشتنەوە و هەڵگرتنی لەکاتی جەنگی بازرگانیدا.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP