چەکدارانی حەشدی شەعبی رێگای موسڵ- هەولێر دادەخەن

- 8/5/2019 11:11:00 AM 11502 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەک ناڕەزاییەک دژی بڕیارەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  بۆ کشانەوەی هێزە میلیشیاکان لە دەشتایەکانی نەینەوا، چەکدارانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دوشەممە رێگای موسڵ- هەولێریان داخست.


 بەپێی هەواڵێکی دەستور، ئىمرۆ دوشەممە وەک ناڕەزایەتییەک دژی بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دورخستنەوەی هێزە میلیشیاکان لەدەشتاییەکانی نەینەوا، بەشێک لەهێزەکانی حەشدی شەعبی رێگای سەرەکی نێوان پارێزگای موسڵ و هەولێریان داخستوە.
حکومەتی عێراقی رۆڵی حەشدی شەعبی پەراوێزخستوە

بەگوێرەی بەشێک لەمیدیا عێراقییەکانیش، نیگەرانی حەشدی شەعبی لەوەوە هاتوە کە حکومەتی عێراقی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی فراوانی بۆ ناوچەکانی نەینەوا و دیالە دەستپێکردوە و رۆڵی حەشدی شەعبی پەراوێزخستوە.

دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبیش بڵاویکردەوە، بۆ ئەو مەبەستە هەریەک لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ و بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی دیالەیان کردوە.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP