بەپەلە

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

- 8/5/2019 10:46:00 AM 10195 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەمڕۆ دوشەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120 هەزار و 250 دیناری عێراقی.

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان لە شەقام سەیوان بەخەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 250 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 500 دینارە، 100 پاوەن بە 149 ھەزار و 250 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21 ھەزار و 500 دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 11 هەزار و 500 دینارە.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 111 دۆلار و 50 سەنتە و نرخی 100 پاوەندیش بە 121 دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP