بەپەلە

ئاسایشی سلێمانی: دەستبەسەر 180 كیلۆ جگه‌ری به‌ستوی ئێرانیدا گیرا

- 8/5/2019 10:37:00 AM 2684 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 ئاسایشی پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بەسەر 180 كیلۆ جگه‌ری به‌ستوی ئێرانیدا گرتوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی پارێزگاى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنبڕكردنى هه‌مو جۆره‌ مه‌وادێكى خۆراكی خراپ و قاچاخ، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانمان، هێزه‌كانمان توانیان ڕۆژی 30ی تەموز ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی 180 كیلۆ جگه‌ری به‌ستوی مریشكی ئێرانیدا".

ئاماژە بەوەشکراوە، جگەرەکە به‌شێوه‌ی قاچاخ و نایاساىی و ناته‌ندروست له‌ ناو لۆرییه‌كى بار هه‌ڵگردا كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هێنرابوە هه‌رێمی كوردستان و خاوەنەکەی روبەڕوی یاسا کراوەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP