موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

- 8/5/2019 9:03:00 AM 88521 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە موچەی مانگی ئایاری یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا حەوت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها چوار موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP