مەخمور؛ دو سەركردەی داعش و چوار تیرۆریست دەكوژرێن

- 8/4/2019 10:50:00 PM 8642 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی بەرگری عیراق كوژرانی شەش تیرۆریستی داعشی لە سنوری قەزای مەخمور راگەیاند.

توانیویانە شەش تیرۆرستی داعش كە دوانیان سەركردە بون لە گوندی ئەلسەمەر-ی سەر بە شارۆچكەی مەخمور بكوژن

 

وەزارەتی بەرگری عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، فەریق روكن سەعد حەربیە، تەئكیدی كردوەتەوە كە هێزەكانی فرقەی 14ی سوپای عێراق بە هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد، توانیویانە شەش تیرۆرستی داعش كە دوانیان سەركردە بون لە گوندی ئەلسەمەر-ی سەر بە شارۆچكەی مەخمور بكوژن.

وەزارەتی بەرگری عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە لە هەڵمەتەكەدا ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنی تیرۆریستان لەناوبراون و هەڵمەتەكەشیان بەردەوامی دەبێت.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP