ئاژانسی فەرمی ئێران: كەشتیە دەستبەسەرداگیراوەكە عێراقیە

- 8/4/2019 7:55:00 PM 9291 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، ئەو كەشتیەی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستیبەسەرداگیرا، عێراقیە.

ئاژانسی هەواڵی ئێرانی ئیرنا بڵاویكردەوە "ئەو كەشتیە نەوتهەڵگرەی ئەمڕۆ یەكشەممە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە لە ئاوەكانی كەنداو دەستیبەسەرداگیرا، كەشتیەكی عیراقیە.

كەشتیەكە ناوی هیتا-یە  و لە دوری 30 كیلۆمەتر دەستیبەسەرداگیراوە

 

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو كەشتیە ناوی (هیتا)یە و پرۆسەی دەستگیكردنەكەشی لە دوری 30 كیلۆمەتر لە دورگەی فارسی لە ئەوانەكانی كەنداو دەستگیركراوە.

بڕی 700 هەزار لیتر سوتەمەنی قاچاخی هەڵگرتوە

ئەمڕۆ یەكشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند "دەستی بەسەر كەشتیەكی نەوتهەڵگری بیانیدا گرتوە، كە بڕی 700 هەزار لیتر سوتەمەنی هەڵگرتوە و لە هەوڵی ئەوەدابوە بە قاچاغ بیگەیەنێتە هەندێك وڵاتی عەرەبی".

ئاماژە بەوەشكراوە، تیمی كارمەندانی ئەو كەشتیە پێكهاتوە لە حەوت كەس و لە ئێستادا سەرجەمیان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرن.


نیشانەکردن :

#ئێران #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP