ئەمریکا هەڕەشە لەچین دەکات و بەهۆکاری پشێوی زەریای هندی دەزانێت

- 8/4/2019 11:26:00 AM 2425 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی دژی هەنگاوەکانی چینە لە زەریای (هندی-هێمن) پێیوایە چین دەبێتەهۆی نائارامی لەناوچەکە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ یەکشەممە مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەسدنی پایتەختی ئوستورالیا بەرۆژنامەنوسانی راگەیاندوە وڵاتەکەی دژی هەنگاوەکانی چینە لەزەریای هندی-هێمن و پێیانوایە ئەبنەهۆی نائارامی لەناوچەکە.
هیچ وڵاتێک ناتوانێت و بۆی نیە رێگەی ئاوی زەریای هندی-هێمن کۆنترۆڵ بکات

لەو بارەیەوە ئەسپەر رایگەیاندوە هیچ وڵاتێک ناتوانێت و بۆی نیە رێگەی ئاوی زەریای هندی-هێمن کۆنترۆڵ بکات و ئەوان لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان گفتوگۆ دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

وتیشی ئەوان دژی هەنگاوەکانی چینن کە هەڵساوەبە سەربازگەکردنی زەریا و رێگا ئاوییەکان، جێبەجێکردنی سیاسەتی قەرز و سەپاندنی ئابوری خۆی و دزینی هونەری داهێنانی وڵاتانی دیکە، ئەمە رێگەی پێنادرێت و ئەوان دژی دەوەستن.

رۆژی هەینی رابردوش مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند رەفتاری خراپی چین جێگای قبوڵ نیە کە لەمپەر لەبەردەم بازرگانی ئازاددا دروستدەکات.

ئەمریکا و چین لەشەڕێکی گەورەی پارراستنی بەرژەوەندییە ئابوری و سیاسییەکاندان و لەماوەی رابردوشدا بەهۆی زیادکردنی گومرگی سەر کاڵاکانی یەکتری لەجەنگێکی گەورەی بازرگانی نزیکبونەوە.

نیشانەکردن :

#ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP