پێشانگای فۆتۆگرافی "هه‌رێمی حه‌یرانی" لەبارەی ئازارەکانی کورد له تاران کرایه‌وه

- 8/4/2019 8:49:00 AM 916 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پێشانگای فۆتۆگرافی "هه‌رێمی حه‌یرانی" لە تارانی پایتەختی ئێران کرایە کە به‌رهه‌مه‌کانی محەمەد سەیاد سه‌باره‌ت به کۆڕەوە مەزنەکەی گەلی کورد لە ساڵی 1991 بۆ ئێران نمایشکرا.

محەمەد سەیاد، گەورە فۆتۆگرافەری بەئەزمون و ناودار و یەکێک لەو پێنج فۆتۆگرافەرە ئێرانییەی کە نزیکەی 50 ساڵە لە بواری هونەریدا کار و چالاکی دەکات، پێشانگایەکی "هه‌رێمی حه‌یرانی" کردەوە.

پێشانگاکە لە گەلەری "نبش"ی شاری تاران کرایەوە و تیایدا ئاماژەی بە ئازارەکانی گەلی کورد کردوە لە کۆڕەوە مەزنەکەی گەلی کوردا لە ساڵی 1991 دا.

محەمەد سەیاد، لە پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی"دا نزیکەی 100 وێنە و تابلۆی نەخشاندوه، کە باس لە کۆڕەوەکەی بەهاری ساڵی 1991 کوردانی باشوری کوردستان دەکەن.

ئه‌و فۆتۆگرافەره هەروەها پێشانگاکەی ڕازاندبوەوە بەوێنەی سەرکردەکانی کورد و کارەساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و کۆچی جەماوەریی کوردستان و به لێهاتوییه‌وه به وێنه‌کانی توانیبووی خەڵکانی ئێران، جیهان و هۆگرانی فۆتۆگرافی بە ئێش و ئازارەکانی میللەتی کورد لەو سەردەمەدا ئاشنا بکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP