دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات

- 8/4/2019 8:14:00 AM 81129 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک بانکی هەرێم لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە بانکی هەرێم لە سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و موچەی دیوانی وەزارەتی و پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هاوکات بڕیارە پێش جەژنی قوربان موچەی مانگی ئایاری هەریەکە لە وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی تەندروستی دابەشبکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا حەوت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها چوار موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP