بۆ یەکەمین جار مەیمونێک لە تێکەڵەی توخمی مرۆڤ و مەیمون بەرهەمهێنرا

- 8/3/2019 4:01:00 PM 27797 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
زانایانی ئیسپانی لەتاقیگەیەکی چیندا ئاشکرایانکرد توانیویانە بۆ یەکەمین جار مەیمونێک لەتێکەڵەی توخمی مرۆڤ و مەیمون بەرهەم بهێنن.

بەپێی راپۆرتێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، زانایانی  ئیسپانی لەتاقیگەیەکی چیندا  ئاشکرایانکردوە توانیویانە بۆ یەکەمین جار مەیمونێک لەتێکەڵەی توخمی مرۆڤ و مەیمون بەرهەم بهێنن کە ئەندامەکانی بۆ چاندنەوەی ئەندامانی لەشی مرۆڤ سودیان لێوەردەگیرێت.

زانایانی چینی رایانگەیاندوە ئەم داهێنانە هەنگاوێکی گەورەیە و بەڵێنیشیان داوە بەردەوام دەبن لەتاقیکردنەوەی زیاتر تا بتوانن دەستکەوتی زیاتر لەو روانگەیەوە بەرهەمبهێنن.
زانایان ئاشکرایانکردوە ئەو خانانەی لەشی مرۆڤیان کردۆتە لەشی کۆرپەلەیەکی مەیمونەوە کە توانای بەرهەمهێنانی خانەیان هەیە.

دواتر، بەگوێرەی زانایانی توێژینەوەکە، لێگەڕاون تاکو کاتی لەدایکبونی کۆرپەلەکە.

زانایانی تاقیکردنەوەکە دڵنیاییان داوەتە ناوەندەکانی توێژینەوە بەپێی راپۆرتەکانیان بێچوی توخمی تێکەڵی مەیمون و مرۆڤ بەباشی گەشەی کردوە و لەدایک دەبێت.

بۆ یەکەمین جار کۆرپەلەی ئەو مەیمونە بەجۆرێک گۆڕانکاری بەسەردا هێنراوە کە جینەکانی ناکارا کراون کە توانای کۆنترۆڵکردنی گەشەی ئەندامەکانی هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP