ئەمریکا: داواکاری تورکیا بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچە کوردییەکان لەپێناوی نەوت دایە نەک دژایەتکردنی تیرۆر

- 8/3/2019 3:08:00 PM 26929 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزیری بەرگری ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی ئەنجامدا و تێیدا رایگەیان داواکاری تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لەسوریا لەپێناوی کۆنترۆڵکردنی نەوتەکەیەتی نەک رێگریکردن لەتیرۆر.
پێداگیری ئەوان بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لەپێناوی نەوت دایە نەوەک رێگریکردن لەتیرۆر

بەپێی هەواڵێکی ئەی ئی ئای ئەمریکی، رۆژی 29ی مانگی رابردو مارک ئەسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ یەکەمین جار پاش دەستبەکاربونی وەک وەزیری بەرگری پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حلوسی ئاکاری وەزیری بەرگری تورکیا ئەنجامداوە و تێیدا لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارامەوە گفتوگۆ توند لەنێوانیاندا رویداوە و وەزیری بەرگری ئەمریکا بەهاوتا تورکییەکەی راگەیاندوە پێداگیری ئەوان بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لەپێناوی نەوت دایە نەوەک رێگریکردن لەتیرۆر.

تورکیا پێیوایە لەڕێگای دروستکردنی ناوچەی ئارامە باشتر کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیە دەکات و کوردیش وەک هێزێکی تیرۆرست دەناسێنێت کە پێشتر کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیان کردوە.
ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تەواو لەباکوری سوریا ئەنجامدەدات

لەوپەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، ئاکار رایگەیاندوە ئەگەر ئەمریکا هاوکار نەبێت لەدروستکردنی ئەو ناوچەیە ئەوا تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تەواو لەباکوری سوریا ئەنجامدەدات.
ەوەی کورد و ئێزیدی و کرستیان لەو ناوچانە بەدەستیانهێناوە دەستکەوتی باشن

لەوەڵامدا وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاندوە ئەو دو جار سەردانی باکوری سوریای کردوە و بینیویەتی ئەوەی کورد و ئێزیدی و کرستیان لەو ناوچانە بەدەستیانهێناوە دەستکەوتی باشن.

وەزیری بەرگری ئەمریکا بەسەرسوڕمانەوە لە هاوتا تورکییەکەی پرسیوە هەر بەراست ترسی تیرۆری کورد و حکومەتی خۆبەرێوەبەری پاڵنەرە بۆ ئەم داواکارییەی تورکیا؟

وەزیری بەرگری ئەمریکا رونکردنەوەی زیاتری لەبارەی ئاسایشی ناوچە کورد نشینەکانەوە داوە و رایگەیاندوە ئەوان بەپارەیەکی کەم توانیویانە ئاسایشی بۆ خۆیان دابین بکەن، لەکاتێکدا تورکیا پشتیوانی گروپە تیرۆرستییەکانی کردوە و سنورەکانی بەڕوی هەزاران تیرۆرستی داعشدا کردۆتەوە.

لەماوەی رابردودا حکومەتی تورکیا چەندین جار ناڕزایەتی لەبەرامبەر پشتیوانی ئەمریکا بۆکورد دەربریوە و تەواوی هێزە کوردییەکانی لەسوریا وەک هاوکار و تەواوکاری خەباتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وێناکردوە.

نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP