بەپەلە

واشنتن داوا لە روسیا و چین دەكات پێكەوە بڵاوبونەوە و وەبەرهێنانی چەك سنورداربكەن

- 8/2/2019 9:00:00 PM 2195 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، حكومەتی واشنتن بە گرنگی دەزانێت سیستەمێكی نوێ بە مەبەستی چاودێریكردنی چەك لە جیهاندا دابنرێت، داوا لە هەریەك لە روسیا و چین-یش دەكات بەشداربن.

ئەمریكا پەیمانیداوە بە مەبەستی سنورداركردنی چەك هەنگاوی نوێ بنێت

پاش راگەیاندنەكەی مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەبارەت بە كشانەوەی وڵاتەكەی لە پەیماننامەی ئەتۆمی نێوان ئەمریكا-روسیا، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پەیمانیداوە لەبواری سنورداركردنی چەكدا لاپەڕەیەكی نوێ هەڵبداتەوە".

داوا لە روسیا و چین دەكات لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگی بكەن

ئاماژە بەوەشكراوە "لە ئێستاوە حكومەتی واشنتن داوا لە هەریەك لە روسیا و چین دەكات سود لەم هەلە وەربگرن و لەپێناو بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری گەلەكانمان و تەواوی جیهان لە پڕۆسەی نوێی سنورداركردنی چەك لەگەڵ ئەمریكادا هەماهەنگی بكەن".

ئەوە لەكاتێكدایە، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ترەمپ واژۆی لەسەر نوسراوێك كرد، تێیدا بە تۆمەتی پێشێلكردنی پەیماننامەی تایبەت بە چاودێریكردنی چەكی كیمیایی و بایۆلۆجی و رێگریكردن لە بەكارهێنانیان كە لە ساڵی 1991 ئەنجامدرابو، سزای نوێی بەسەر مۆسكۆدا سەپاند.


نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا #چین #روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP