حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیی داعش لە كەركوك دەستیبەسەرداگیرا

- 8/2/2019 6:31:00 PM 2693 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە گوندێكی باشوری سەر بە پارێزگاری كەركوك، پۆلیسی عێراق دەستیگرت بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی رێكخراوی چەكداری داعشدا كە ژمارەیەكی زۆر تەقەمەنی تێدابوە.

زیاتر لە 100 بۆمبی چێندراو دەستیبەسەرداگیراوە

فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "پاش ئەنجامدانی پشكنین لە ناوچەكانی باشوری كەركوك لە گوندێكی سنوری ناحیەی ریازی سەر بەو شارە دەستیانگرتوە بەسەر زیاتر لە 100 بۆمبی چێندراودا كە لە لایەن پاشماوەی چەكدارانی داعش لەو شوێنەدا شاردرابونەوە".

حەشارگەكە لە گوندی جەوالە بوە

بەپێی زانیاریەكانی پۆلیس، حەشارگەكە لە گوندی لە گوندی (جەوالە)ی سەر بە شارەدێی ریاز بوە و سەرەڕای بۆمبە چێندراوەكان، ژمارەیەك گوللـە هاوەن و دو چەكی جۆری ئاڕ پی جی و  حەوت موشەك لەو حەشارگەیەی چەكدارانی داعشدا هەبوە".

 ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو چالاكیە لە چوارچێوەی زنجیرە چالاكیەكانی پرۆسەی پاككردنەوەی ئەو ناوچانەیەو كە تا ئێستا مەترسی پاشماوەكانی رێكخراوی چەكداری داعشیان لەسەرە".

 

 


نیشانەکردن :

#داعش #عێراق #كەركوك

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP