لە ئەنجامی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلێكی داعش ژمارەیەك چەكدار كوژران

- 8/2/2019 4:30:00 PM 3181 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای عێراق لە سنوری شارەدێی رەشاد لە حەویجە ئۆتۆمبێلێكی داعشیان كردە ئامانج و بەوهۆیەوە ژمارەیەك چەكدار كوژران.

سەرچاوەیەكی هەواڵی بە خەندان-ی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە سنوری شارەدێی رەشاد سەر بە قەزای حەویجە لە رۆژئاوای كەركوك، فڕۆكە جەنگیەكانی عێراق ئۆتۆمبیلێكی چەكدارانی رێكخراوی داعشیان كردە ئامانج و بەوهۆیەوە ژمارەیەك چەكداری ئەو رێكخراوە كوژران.

سەرەتا دژەتیرۆری عێراق بە وردی چاودێری جموجوڵەكانی ئەو چەكدارانەی كردوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست خەندان كەوتوە، بۆردومانکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە لە کاتێکدا بوە کەهێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بە وردی چاودێری جموجۆڵەکانی داعشیان لەو سنورە کردوە، پاشان شانەی جەنگی سوپای عێراقیان لە جوڵەكان ئاگادار كردوەتەوە و بە فڕۆكە بۆردومانی ئۆتۆمبێلەكەیان كردوە.

چوار چەكداری داعش كوژراون

هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئامانجی ئەو هێرشە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی چەكدارەكانی داعش، چوار چەكداری سەر بەو رێكخراوە كوژراون.


نیشانەکردن :

#داعش #عێراق #كەركوك

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP