قوباد تاڵەبانی نامەیەك بۆ دەرباز كۆسرەت ڕەسول دەنێرێت

- 8/1/2019 7:51:00 PM 52816 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

‎قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسنامەیەك ئاراستەی دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری پێشووی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێ كردن كردوە لە بەرامبەر كاركردنی وەك وەزیرێكی چالاك لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان. 
برایانە و دڵسۆزانە هاوكارمان بوون و پێكەوە كارەكانمان ئەنجامداوە لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

 

‎لە نامەكەدا قوباد تاڵەبانی بۆ دەرباز كۆسرەت ڕەسول نووسیویەتی:"زۆر سوپاستان دەكەم كە لەماوەی ڕابردوو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، برایانە و دڵسۆزانە هاوكارمان بوون و پێكەوە كارەكانمان ئەنجامداوە لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان".

دەستخۆشیتان لێدەكەم لەپای ئەو هەوڵانەی بەگەڕتان خستووە بۆ بنیاتنانەوەو ئاوەدانكردنەوەی كوردستانەكەمان و هەموو كارەكانتان جێگەی نرخاندنی زۆرە

 

‎جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسیویەتی:"دەستخۆشیتان لێدەكەم لەپای ئەو هەوڵانەی بەگەڕتان خستووە بۆ بنیاتنانەوەو ئاوەدانكردنەوەی كوردستانەكەمان و هەموو كارەكانتان جێگەی نرخاندنی زۆرە".

جەنابتان نموونەیەكی جوان بوون لە شێوازی پێكەوە كاركردن لەپێناو بەرژوەندییەكی گەورەتر كە ئەویش خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە

 

‎لە بەشێكی تری نامەكەدا قوباد تاڵەبانی بۆ دەرباز كۆسرەت ڕەسول نووسیویەتی:"بۆ خۆم زۆر خۆشحاڵ بووم كە لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، سەرباری قەیران و گرفتەكان پێكەوە كاری باشمان جێبەجێ كردووە، جەنابتان نموونەیەكی جوان بوون لە شێوازی پێكەوە كاركردن لەپێناو بەرژوەندییەكی گەورەتر كە ئەویش خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە".

لە هەر كوێ بن هەماهەنگ دەبم لەگەڵتان، بۆ قۆناغی داهاتووش پێویستمان بە ڕاوێژو تواناكانی ئێوەش دەبێ

 

‎لەكۆتایی نامەكەیدا قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی:"دوبارە سوپاستان دەكەم و لە هەر كوێ بن هەماهەنگ دەبم لەگەڵتان، بۆ قۆناغی داهاتووش پێویستمان بە ڕاوێژو تواناكانی ئێوەش دەبێ".


نیشانەکردن :

#قوباد تاڵەبانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP