سلێمانی؛ نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی رابردو دیاریكرا

- 8/1/2019 1:43:00 PM 19897 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ته‌مموز 39.250 دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی هه‌شت ئاب دیاریكرا.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ دیوانی قایمقامیه‌ت سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی ته‌مموز 39.250 دینار دیاریكراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، موەلیدەكانی لە مانگی رابردودا بەتێكڕایی لەنێوان 220 بۆ 24) كاتژمێر كاریان كردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان 8500 بۆ 9500 هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی دەشڵێت، به‌ به‌راورد به‌نرخی هه‌مان مانگی ساڵی پار نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ هه‌رزانتره‌ كه‌ نرخی ئه‌مپێرێك 17500 دینار بو.

سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ئاب موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ ئاماده‌ باشیدا ده‌بن، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، به‌مه‌ش 24 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت.

لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP