خوێندکارێکی زانکۆ لە بەرزی هەزار مەترەوە لە فرۆکەیەک دەکەوێتە خوارەوە

- 8/1/2019 1:37:00 PM 39321 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

دوای کەوتنەخوارەوەی خوێندکارێکی زانکۆ لە بەرزی هەزار مەتر لە فرۆکەیەکی بچوک گەشتیاری، گیانی لەدەستداوە تا ئێستا لاشەکە نەدۆزراوەتەوە.

 بە مەبەستی توێژینەوەی زانستی سەردانی ماداگاسکاری کردوە

 


خوێندکارەکە تەمەنی 19 ساڵ بوە و ناوی ئالانا کەتلاند بوە، بە مەبەستی توێژینەوەی زانستی سەردانی ماداگاسکاری کردوە.

نازانرێت خۆی خستوەتە خوارەوە یاخود کەوتوەتەو خوارەوە

 

 

تا ئێستا نازانرێت ناوبراو خۆی خستوەتە خوارەوە یاخود کەوتوەتەو خوارەوە، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.

قاچێکی قوربانیەکەیان گرتوە و سەرقاڵی راکێشانەوەین بۆ ناو فرۆکەکە

 

بەگوێرەی کۆتا وێنەی قوربانیەکە کە لەسەر فرۆکەکە کاتی روداوەکە تۆمار کراوە، فرۆکەوان و سەرنشینێکی دیکەی فرۆکەکە "قاچێکی قوربانیەکەیان گرتوە و سەرقاڵی راکێشانەوەین بۆ ناو فرۆکەکە".

خۆبەستنەوەکەی کردوەتەوە و چوە بۆ لای دەرگای فرۆکەکە

 

بە وتەی فرۆکەوان و سەرنشینەکەی دیکەی" دوای 10 خولەک لە بەرزبونەوە فرۆکەکە ئالانا قایشی خۆبەستنەوەکەی کردوەتەوە و چوە بۆ لای دەرگای فرۆکەکە".

هەرچەندە هەوڵی رزگارکردنی دراوە، بەڵام دواجار بەربوەتەوە

 

 

ئاماژە بەوەشدراوە، پاشان خۆی شۆڕکردوەتەوە بۆ دەرەوە، هەرچەندە هەوڵی رزگارکردنی دراوە، بەڵام دواجار بەربوەتەوە.

دایک و باوکی ئالانا بە پۆلیسیان راگەیاندوە، کچەکەیان بەدەست پارانۆیا-وە ناڵاندویەتی

 

 

دایک و باوکی ئالانا بە پۆلیسیان راگەیاندوە، کچەکەیان بەدەست پارانۆیا-وە ناڵاندویەتی، کە نارێکیەکی دەرونیە و کەسی توشبو وا هەست دەکات کەسانێک بە شوێنیەوەن و دەیانەوێت ئازاری بدەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP