میدیاکانی ئەمریکا: کوڕ و جێنشینی ئوسامە بن لادن مردوە

- 7/31/2019 9:03:00 PM 49581 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

میدیاکانی ئەمریکا کوژرانی هەمزە بن لادن، کوڕ و جێنشینی ئوسامە بن لادن-یان راگەیاند.

تا ئێستا کاربەدەستانی ئەمریکا شوێن و کاتی کوژرانی هەمزە بن لادنیان پشتراست نەکردوەتوە،بەڵام سێ بەرپرسی باڵای کۆشکی سپی بە ئێن بی سی-یان راگەیاندوە ناوبراوە کوژراوە.

پیشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا،  بری یەک ملیۆن دۆلاری وەک دیاری دانابو بۆ هەر کەسێک کە شوێنی ناوبراو ئاشکرا بکات.

هەمزە بن لادن لەلایەن ئەمریکاوە، بە سەرکردەی تازە دەرکەوتوی قاعیدە ناودەبرێت و لە ماوەی رابردودا چەندینجار هەرەشەی هێرشی تیرۆرستی لە ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی کردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP