دادگایکردنی عومەر بەشیر سەرۆکی لەسەرکارلابراوی سودان دواخرا

- 7/31/2019 7:12:00 PM 2206 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
بەرپرسانی باڵای سودان رایانگەیاند دادگایکردنی عومەر بەشیری سەرۆکی لەسەرکارلابراوی سودان دواخراوە بۆ 15ی مانگی ئابی داهاتو.
دادگایکردنی عومەر بەشیر دواخراوە بۆ 15ی مانگی ئابی داهاتو

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، بەرپرسێکی باڵای سودان لەئەنجومەنی سەربازی ئەو وڵاتە رایگەیاندوە دادگایکردنی عومەر بەشیری سەرۆکی لەسەرکارلابراوی وڵاتەکەیان دواخراوە بۆ 15ی مانگی ئابی داهاتو.

مانگی ئەپرلی رابردو ژەنەراڵ عەبدول فەتاح بورهان رایگەیاند سێ جۆر پارەی جیاواز بەبەهای 113 ملیۆن دۆلار لەماڵی عومەر بەشیری سەرۆکی پێشوی سودان دەستیبەسەردا گیراوە.

ئاشکراشیکرد هێزێکی هاوبەشی سوپای سودان و پۆلیس و ئاسایش 7 ملیۆن یۆرۆ و 350 هەزار دۆلار و 5 ملیار پاوەندی سودانیان دۆزیوەتەوە.

لەماوەی حکومڕانی بەشیردا سودان بەدەست گەندەڵییەوە دەیناڵاند و بەپێی سندوقی چاودێری گەندەڵی لەساڵی 2018 دا لەریزبەندی 172 هەمین وڵاتانی جیهاندا بوە بۆ شەفافیەت.

نیشانەکردن :

#سودان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP