ژنە توشبویەکی ئایدز: ئەگەر بگەڕێمەوە بۆ وڵاتەکەی خۆم دەمکوژن

- 7/31/2019 6:36:00 PM 37850 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژنێکی بەرەگەز کۆنگۆی کە هەڵگری ڤایرۆسی HIV یە، لە شاری ئیزمیری تورکیا پەنابەرە و دەڵێت" ئەگەر بگەرێمەوە بۆ وڵاتەکەی خۆم دەمکوژن".

لە کاتی لەدایکبونی منداڵەکەیدا پێ زانراوە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە کوشندەیەیە

 

لە کاتی لەدایکبونی منداڵەکەیدا پێ زانراوە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە کوشندەیەیە، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆ کۆرپەلەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی هێرماندەلی کراوە لە شاری ئیزمیر.

 گروپێکی چەتە کچە دوانزە ساڵانەکەیان فراندوە

 

ئەو ژنە کە نەیوستوە شوناسی ئاشکرا بکرێت بە بیانێت-ی تورکی راگەیاندوە،  دوای ئەوەی گروپێکی چەتە کچە دوانزە ساڵانەکەیان فراندوە، لەگەڵ هاوسەر و کوڕە 10 ساڵانەکەیدا ناچاربون لە وڵاتەکەی خۆیان جێبهێڵن و بەرە و تورکیا هەڵبێن.

کەسیش لە کامپی پەنابەراندا بەهۆی نەخۆشیەکەی لێی نزیک نابێتەوە

 

پارێزەری ئەو ژنە رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەخۆشکەوتنیەوە پێیان راگەیاندوە رەوانەی کۆنگۆی دەکەنەوە و کەسیش لە کامپی پەنابەراندا بەهۆی نەخۆشیەکەی لێی نزیک نابێتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP