سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نامەیەک ئاڕاستەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ دەکات

- 7/31/2019 5:48:00 PM 41932 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسنامەیەكی ئاراستەی دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری پێشوی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن كردوە.

ئاماژە بە دلسۆزی و لە خۆ بردویی دەرباز کۆسرەت رەسول کراوە، لە ماوەی کارکردنیدا وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان 

 

 

لە نامەکەی سەرۆکی هەرێمدا ئاماژە بە دلسۆزی و لە خۆ بردویی دەرباز کۆسرەت رەسول کراوە، لە ماوەی کارکردنیدا وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە کابینەی پێشودا. 

خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە كە لەگەڵ دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەك یەك تیم بە گیانێكی بەرپرسانەوە خزمەتیان بەگەل و هەرێمی كوردستان كردوە

 

 

لە بەشێکی دیکەی سوپاسنامەکەدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە كە لەگەڵ دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەك یەك تیم بە گیانێكی بەرپرسانەوە خزمەتیان بەگەل و هەرێمی كوردستان كردوە لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

سەركەوتوانە ڕۆژگاری سەخت و ئاڵۆزمان تێپەڕاند

 

"بە دڵسۆزی، لەخۆبوردەیی و خەمخۆریتان، لەگەڵ قوربانیدانی پێشمەرگەو خۆڕاگری خەڵكی كوردستان، سەركەوتوانە ڕۆژگاری سەخت و ئاڵۆزمان تێپەڕاند، كارو هەوڵ و ماندوبونتان بەرز دەنرخێن" سەرۆکی هەرێم لە نامەکەیدا وای نوسیوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP