یەکێتی فەرماندەی ھێزەكانی یەكەی 70ی پێشمەرگەی دیاریکرد

- 7/31/2019 11:08:00 AM 66521 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بە فەرمانی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، مستەفا چاوڕەش کرایە فەرماندەی ھێزەكانی یەكەی 70ی پێشمەرگە.
بەفەرمانی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی کراومەتە فەرماندەی ھێزەكانی یەكەی 70ی پێشمەرگە

 

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە خەندان-ی راگەیاند، "بەفەرمانی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی کراوەتە فەرماندەی ھێزەكانی یەكەی 70ی پێشمەرگە و شوێنی جەعفەر شێخ مستەفا دەگرێتەوە".
چاوەڕوانی دەستبەکاربونی جەعفەر شێخ مستەفا دەکەم کە یەکێتی کاندیدی کردوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 

لەبارەی وادەی دەستبەکاربونی لە پۆستە نوێکەی مستەفا چاوڕەش وتی، "چاوەڕوانی دەستبەکاربونی جەعفەر شێخ مستەفا دەکات کە یەکێتی کاندیدی کردوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان".

سەرەتای ئەم مانگە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ناوی کاندیدەکانی حزبەکەی لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران دیاریکرد و جەعفەر شێخ مستەفا کە ئێستا فەرماندەی هێزەکانی 70 یە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم کاندیدکرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP