ژنێک هاوژینەکەی لە شاخێکی بورکان رزگاردەکات

- 7/30/2019 5:58:00 PM 12306 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش ئەوەی لە مانگی هەنگونیاندا بڕیاریانداوە بەسەر شاخەکانی دورگەی کاریبیاندا سەربکەون، کڵەی کریستیان دەکەویتە ناو بورکانێک و دواتر هاوژینەکەی ژیانی رزگاردەکات.

کڵەی کریستیان، پاش ئەنجامدانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکایم چاستەین بڕیاریانداوە بەسەر شاخەکانی دورگەی کاریبیاندا سەربکەون، پاش ئەوەی چاویان بە بورکانێک دەکەوێت کڵەی دەیەوێت دابەزێتە خوارەوە تا لەنزیکەوە بیبینێت.

ئەکایم بڕیاریداوە لە سەرەوە بمێنێتەوە و کڵەی بەرەو بورکانەکە چوە، لەکاتی هەوڵدانیدا بۆ نزیکبونەوە لە گەروی بورکانەکە کڵەی دەکەوێتە خوارەوە بۆ ناو ئەو بورکانەی هێشتا نەتەقیوەتەوە، لەکاتی کەوتنیدا ئێسکی سەری ئازاری پێدەگات و خوێنێکی زۆری لێدێت.

ئەکایم دەڵێت "گوێم لە دەنگی کەوتنەخوارەوەی کڵەی بو، بەوهۆیەوە دابەزیمە خوارەوە و سەرەتا مۆبایلەکەیم دۆزیەوە، پاشان بینیم کڵەی لەسەر زەویەکە کەوتوە و سەری خوێنێکی زۆری لێدێت".

کڵەی خۆی پەیوەستکردوە بە پشتی کایم-ەوە و تەواوی قورسایی جەستەی خستوەتە سەر شانی کایم، لەکاتێکدا تەواوی رێگاکە رشاوەتەوە و ئازاری هەبوە، بەوشێوەیە 3.2 کیلۆمەتریان تا بنکەی شاخەکە بڕیوە.

پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکان رایانگەیاندوە "شلەی ئێسکی سەری کەیڵ لە لوتیەوە هاتوەتە دەرەوە، بەڵام خۆشبەختانە روداوەکە نەبوەتە هۆی شکانی هیچ ئێسکێکی دیکە بێجگە لە ئێسکی سەری و بڕبڕەیەکی پشتی.


نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP