خەندان-
ئێوارەی ئەمڕۆ حوسییەکانی یەمەن لەشاری سەعدە هێرشێکی خوێناوییان کردە سەر بازاڕێکی ئەو شارە و بەهۆیەوە 10 کەس کوژران.
بەپێی
هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئێوارەی ئەمرۆ دوشەممە حوسییەکان لەشاری سەعدە هێرشێکی خوێناوییان کردە سەر بازاڕێکی ئەو شارە و بەهۆیەوە 10 کەس کوژران کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن.
لەوبارەیەوە وتەبێژی هاوپەیمانێتی عەرەب بەسەرۆکایەتی سعودیە حوسییەکانی بەئەنجامدەری هێرشەکەی سەر بازاڕی (ئەل سابت) تۆمەتبارکرد و رایگەیاند ئەو کارە قێزەونانە هەر لەوان دەوەشێتەوە.
حوسییەکان عەشیرەتی ئەلسابتیان لەو شارە کردۆتە ئامانج
لەوبارەیەوە فەرماندە تورکی ئەلمالیکی بەرۆیتەرزی راگەیاندوە حوسییەکان عەشیرەتی ئەلسابتیان لەو شارە کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە 10 کەس کوژراون.
ئاماژەشی بەوەکرد ئەو عەشیرەتە دژی گروپی حوسییەکانن و ئەو هێرشە بەوهۆیەوە بوە.
کۆمەڵکوژییەکی مەترسیداریان ئەنجامداوە
لای خۆشییەوە، وەزارەتی زانیاری یەمەن هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، حوسییەکان کۆمەڵکوژییەکی مەترسیداریان ئەنجامداوە.