مەسرور بارزانی بڕیاریداوە هاوكاربێت
عەلی حەمەساڵح گەندەڵییەكی گەورەی بەرپرسان ئاشكرادەكات

- 7/29/2019 9:55:00 PM 56555 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، گەندەڵییەكی گەورەی بەرپرسان ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت،"ڕۆژانه‌ سه‌دان ته‌ن، کاڵا داخڵ ده‌کرێت به‌بێ گومرگ"، دەشڵێت وه‌زیری دارایی، له‌ هه‌وڵه‌ بۆ ڕێگری جددی له‌م تاڵانیه‌و، سه‌رۆکی حکومه‌تیش بڕیاره‌ هاوکار بێت"

به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت گه‌نده‌ڵیه‌کی قیزونه‌وه‌ن

 

عەلی حەمەساڵح لە پۆستێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك داوای راگرتنی تاڵانیەك دەكات و دەڵێت،"به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت گه‌نده‌ڵیه‌کی قیزونه‌وه‌ن"و ئاشكراشیكردوە كە  ده‌یان ملیۆن دۆلاری گومرگ نادرێت. 

به‌ چه‌ند ڕێگایه‌کی جیاواز به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت بازرگانی و خۆ دزینه‌وه‌ن له‌ گومرگ. ڕۆژانه‌ سه‌دان ته‌ن، کاڵا داخڵ ده‌کرێت به‌بێ گومرگ

 

ناوبراو نوسیویەتی،"به‌ چه‌ند ڕێگایه‌کی جیاواز به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت بازرگانی و خۆ دزینه‌وه‌ن له‌ گومرگ. ڕۆژانه‌ سه‌دان ته‌ن، کاڵا داخڵ ده‌کرێت به‌بێ گومرگ". 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند،"کاڵایه‌کی زۆر داخڵده‌کرێت (به‌تایبه‌ت شیش و هێلکه‌) ده‌ڵێن: ترانزێته‌ بۆ سوریا، من یه‌ک مانگه‌ سه‌رقاڵی به‌دواداچونم، هه‌مو ئه‌م کاڵایانه‌ بۆ ناوخۆیه‌و بۆ دزینه‌وه‌ له‌ گومرگ ده‌کرێت". 

 ڕۆژانه‌ هه‌زاران ته‌ن شیش داخڵده‌کرێت، ته‌نی شیش گومرگی 90 دۆلاره‌، به‌ڵام یان عه‌فوده‌کرێن یان به‌ درۆ ده‌ڵێن: بۆ سوریا ده‌چێت و ترانزێته‌و گومرگ نادرێت

 

ئاماژەی بەوەشكردوە كە ڕۆژانه‌ هه‌زاران ته‌ن شیش داخڵده‌کرێت، ته‌نی شیش گومرگی 90 دۆلاره‌، به‌ڵام یان عه‌فوده‌کرێن یان به‌ درۆ ده‌ڵێن: بۆ سوریا ده‌چێت و ترانزێته‌و گومرگ نادرێت.

عەلی حەمەساڵح لە پۆستەكەیدا بەڵگەیەكیشی بڵاوكردوەتەوە و لە تێبینییەكدا نوسیویەتی، "ئه‌و عه‌فوه‌ی ته‌نیا به‌ یه‌ک نوسراو کراوه‌ بایی 4 ملیۆن دۆلاره‌. عه‌فوی گومرگی له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوریه‌کان هه‌یه‌. ئه‌مه‌یه‌ وایکردوه‌ داهاتی گومرگ که‌م بێت"

وه‌زیری دارایی لە هه‌وڵه‌ بۆ ڕێگری جددی له‌م تاڵانیه‌و پێویستی به‌ پشتیوانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌یه‌تی، سه‌رۆکی حکومه‌تیش بڕیاره‌ هاوکار بێت

 

لە كۆتایشدا رایگەیاند،"کۆی ئه‌م دۆسیه‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست وه‌زیری دارایی، و هه‌وڵه‌ بۆ ڕێگری جددی له‌م تاڵانیه‌و پێویستی به‌ پشتیوانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌یه‌تی، سه‌رۆکی حکومه‌تیش بڕیاره‌ هاوکار بێت". 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP