پاش کوشتنی چوار منداڵ، خۆپیشاندەرانی سودان داوای خۆپیشاندانی بەرفراوان دەکەن

- 7/29/2019 9:26:00 PM 1003 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
رێکخراوی پیشەوەرانی سودان، پاش کوشتنی چوار منداڵ و ژمارەیەکی دیکەی خۆپیشاندەران لە شاری ئەلعوبەید، لە راگەیەنراوێکدا داوای خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی سەرجەم چین و توێژەکان دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ دوشەممە و پاش کوشتنی چوار منداڵ و ژمارەیەکی دیکەی خۆپیشاندەران لە شاری ئەلعوبەید، رێکخراوی پیشەوەرانی سودان لە راگەیەنراوێکدا داوای خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی سەرجەم چین و توێژەکانی کرد.

خۆپیشاندەران داواشیان لەئەنجومەنی سەربازی راگوزەری سودان کردوە کە دواین رێکەوتنی گواستنەوەی دەسەڵات جێبەجێبکەن.
قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەچوار ناوچەی سودان راگەیەنرا

شەوی دوشەمەی رابردو بەهۆی خراپتربونی دۆخەکە و زیادبونی خۆپیشاندانەکەوە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەچوار ناوچەی سودان لەنێویشیاندا ئەلعوبێدی پایتەخت راگەیەنرا.

لەوبارەیەوە، بەرپرسێکی باڵای پۆلیس رایگەیاند قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەکاتژمێر 9 ی شەو بۆ کاتێکی نادیاربوە و تەواوی خەڵکی ئەو ناوچانە لەمەترسییەکان ئاگادارکراونەتەوە.

نیشانەکردن :

#سودان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP