ڤیدیۆ: روبەروبونەوەی شانەیەکی نوستوی داعش لەسوریا

- 7/29/2019 8:45:00 PM 3660 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
هێزەکانی سوریای دیموکرات(SDF) بەهاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشێکیان کردە سەر شانەیەکی نوستوی رێکخراوی داعش لەناوچەی دێرەزور و لەئەنجامدا چەکدارێکی داعش کوژراو دوانی دیکەش دەستگیرکران.
چەکدارێکی داعش کوژراو دوانی دیکەش دەستگیرکران

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، شەوی رابردو هێزەکانی سوریای دیموکرات(SDF) بەهاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشێکیان کردە سەر شانەیەکی نوستوی رێکخراوی داعش لەناوچەی دێرەزور و لەئەنجامدا چەکدارێکی داعش کوژراو دوانی دیکەش دەستگیرکران.

هاوکات، لەئەنجامی ئەو هێرشەدا چەکدارێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژرا و دوانی دیکەش بەهەڵەی هاوڕێکانیان برینداربون.

هێرشەکە بەهاوکاری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێری و پێنج هامەری ئەمریکی ئەنجامدراوە و بەپێی زانیارییەکانی ئەو هێزە هێرشیانکردۆتە سەر شانەیەکی نوستو کە شەش بۆ حەوت چەکداری داعشی تێدابوە.
شوێنی چەکدارە دەستگیرکراوەکات ژماریەک چەک و پێداویستی گرنگی سەربازی تێدابوە

بەپرسێکی باڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرایکرد شوێنی چەکدارە دەستگیرکراوەکات ژماریەک چەک و پێداویستی گرنگی سەربازی وەک ئاربی جی و هاوەن و چەکی سوکی تێدابوە.

 

 


نیشانەکردن :

#داعش

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP