چاندنی کۆمپیوتەر لە مێشکی مرۆڤدا لە خەیاڵەوە دەبێت بە راستی

- 7/29/2019 6:48:00 PM 6259 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس رایدەگەیەنێت ساڵی داهاتو پرۆژەی چاندنی کۆمپیتەر لە ناو مێشکی مرۆڤدا بەردەست دەبێت لە بازارە پەیوەندیدارەکانی جیهاندا

ئەو پرۆژەیەی مەسک کە ساڵی 2017 چوە بواری جێبەجێ کردنەوە ناسراوە بە نیورالینک(Neuralink) بریتیە لە جاندنی چیپێکی بچوکی ئەلکترۆنی لەناو مێشکی مرۆڤ، هاوکات لە رێگەی ئامێرێکی بچوکەوە دەهێنرێتە دەرەوە کە ئەرکی گواستنەوەی زانیاری دەبینێت لە مێشکی کەسەکەوە بۆ کۆمپوتەر و ئامێرە زیرەکەکان.

تەنکەلۆژیای کۆمپیوتەر و توێژینەوە لە مێشک دو بوارن کە لەمڕۆدا بەخێرایی بەرەو پێشەوە دەڕۆن و بەدەستهاتەی بەرچاویان هەبوە، چاوەڕوان دەکرێت بەم زوانە خەونی لەیەکتریدانی مێشک و کۆمپیوتەر  ببێتە راستی.

ئامانجی سەرەکی پرۆژەکە،  پێکەوە لکاندنی زیرەکی مرۆییە بە زیرەکی دەستکرد و توانای بیرکردنەوە بەهێز دەکات یاخود بۆ یارمەتی ئەو کەسانە بەکاربێت کە بەشێکی مێشکیان لەکار کەوتوە.

بەپێی پێشبینییەکانی مەسک، لە ماوەی 8 بۆ 10 ساڵدا هێندە پەرەی پێ دەدات کە بۆ هەموو کەسێک بەردەست دەبێت.

ئیلۆن ڕیڤ مەسک، ئەندازیار داهێنەروە سەرمایەگوزارێکی ئەمەریکی-کەنەدییە کە لە 28ی حوزەیرانی 1971 لە ئەفریقای باشوور لەدایک بوە، بەڕێوبەری گشتی و تەکنەلۆژی تێسلا مۆتۆرز، سەرۆکی سۆلار سیتی و هاوسەرۆکی ئۆپن ئەی ئایە.

سپەیس ئێکس،  Zip2، پەیپاڵ وە تێسلا مۆتۆرزی دامەزراندوە هەروەها بیرۆکەی سیستەمێکی گواستنەوەی خێرای داناوە کە بە هایپەرلووپ ناسراوە لەگەڵ بیرۆکەی فڕۆکەیەکی کارەبایی کە توانای ئەوەی هەیە بە شێوەیەکی ئەستوونی بنیشێتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP