سەرۆک کۆمار پرسەنامەیەک ئاڕاستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز دەکات

- 7/29/2019 2:38:00 PM 12973 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای عەرەبستانی سعودییە کرد بەهۆی کۆچی دوایی شازادە بەندەر بن عەبدولعەزیز.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە سەرۆک بەرهەم ساڵح پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی  شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای عەرەبستانی سعودییە و سەرەخۆشی خۆی لە گەلی سعودییە و خانەوادەی خوالێخۆشبو کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، پرسەنامەکەی سەرۆک بەرهەم بەهۆی کۆچی دوایی شازادە بەندەر بن عەبدولعەزیزەوەیە.

سەرۆک بەرھەم لە پرسەنامەکەدا سەرەخۆشی خۆی لە گەلی سعودییە و خانەوادەی خوالێخۆشبو کردوە، هاوکات داواشی لە خودا کردوە کۆچکردو بەر بەزەیی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP