پێش جەژن موچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت

- 7/28/2019 11:11:00 PM 161228 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوی ئەو وەزارەت و شوێنانەی ئاشكراكرد كە پێش جەژن موچەی مانگی ئایاری 2019 وەردەگرن.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ خەندان ئاشكرایكرد، بڕیارە لە پێش جەژنی قوربان، لە نێوان ٥ بۆ ٧ی ئاب، دابەشكردنی موچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ دەستپێبكات و تیایدا هێزەكانی 70 و 80 و سێ وەزارەت موچە وەردەگرن.

بەگوێرەی سەرچاوەكە، یەكەم وەزارەت كە موچەی پێدەدرێت رۆژی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دەبێت، پاشان موچەی یەکەی 70و 80دابەشدەکرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ئەو خشتەیەی بڕیاریی لێدراوە هەریەك لە وەزارەتەكانی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابوری پێش جەژن موچەی مانگی ئایار وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات و بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP