فەرمانی دەستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەردەچێت

- 7/28/2019 10:16:00 PM 56097 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی نوسراوێكی دادگای سلێمانی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عبدلواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرچو.

لەو فەرمانی گرتنەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندانه، دادگای سلێمانی بە گوێره‌ی ماده‌ی 456 یاسایی سزادانی عێراقی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركردوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان راسپێردراون بۆ دەستگیركردنی ناوبراو و رادەستكردنی بە یاسا.

 
خەندان چەندین جار پەیوەندی كرد بە هەریەك لەشاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و حاكم عومەر، وتەبێژی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، بەڵام پەیوەندییەكان بەردەست نەبون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP