بەپەلە

حەشدی شەعبی لە كەركوك "سەدام حسێن" دەستگیردەكات

- 7/28/2019 6:47:00 PM 26244 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە باشوری شاری كەركوك ئەندامێكی رێكخراوی چەكداری داعشی دەستگیركردوە، كە ناوی سەدام حسێنە.

میدیاكانی سەر بە حەشدی شەعبی عێراقی ئەمڕۆ یەكشەممە رایانگەیاند، "پاش ئەوەی 25ی تەمموز سەبارەت بە چەكدارێكی رێكخراوی داعش زانیاریمان بەدەستگەیشوە، لە ناوچەی مەلا عەبدوڵای باشوری كەركوك  چەكدارێكی سەر بە رێكخراوی داعشمان دەستگیركردوە، كە ناوی (سەدام حسێن ساڵح حەمدونی)ە".

پێشتر لە دەزگای زانیاری داعش كاریكردوە


هاوكات (قوه‌ الامامین الاعلام الحربی) سەر بە حەشدی شەعبی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندوە "حەمدونی یەكێكە لە دانیشتوانی شاری موسڵ، كە پێشتر لە دەزگای زانیاری داعش كاریكردوە".

كوڕی مامی والی شاری موسڵە

ئاماژە بەوەشكراوە "سەدام حسێن حەمدونی، كوڕی مامی ئەبو لەیس ئەنساریە، كە ئەندامی داعش بوە و لە ساڵی 2014 دا والی شاری موسڵ بوە".

ئەو راگەیاندنەی سەر بە حەشدی شەعبی راشیگەیاندوە "پاش دەستگیركردنی،چەكدارەكەی داعش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP