بەپەلە

رێكخستنی یەكێتی لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆدەبێتەوە
وەستا رەسوڵ: ناكۆكییەكانی ئێستا هیچی لەبەردەم كۆنگرە خۆی ناگرێت

- 7/28/2019 6:06:00 PM 2195 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت نابێت بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لەمساڵ تێپەڕێت، دەشڵێت ناكۆكییەكانی ئێستا هیچی لەبەردەم كۆنگرە خۆی ناگرێت".
راپۆرتێكی چڕوپڕ بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی ئامادە بكەین بۆ ئەوەی پەسەندی بكات و بڕیاری كۆتایی لێ بدات، بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

 

وەستا رەسوڵ، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەخەندان-ی راگەیاند،" بەسەرپەرشتی لێپرسراوی ئەنجومەنی رێكخستن، مەكتەبی رێكخستن زنجیرەیەك كۆبونەوەی لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەكان ئەنجامداوە و پێموایە بەردەوام دەبێت، تا بتوانین وەكو ئۆرگانێكی فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، كە تایبەتە بە رێكخستنەوەی ئۆرگانەكانی یەكێتی، راپۆرتێكی چڕوپڕ بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی ئامادە بكەین بۆ ئەوەی پەسەندی بكات و بڕیاری كۆتایی لێ بدات، بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان".

بەستنی كۆنگرەی چوارەم، نابێت لەمساڵ تێبپەڕێت و كۆنگرەیەكی شەفاف و سەركەوتوبێت و بتوانێت ریزەكانی رێكخستنی یەكێتی نوێبكاتەوە

 

وەستا رەسوڵ وتیشی،"پێموایە بەستنی كۆنگرەی چوارەم، نابێت لەمساڵ تێبپەڕێت و كۆنگرەیەكی شەفاف و سەركەوتوبێت و بتوانێت ریزەكانی رێكخستنی یەكێتی نوێبكاتەوە و بەبەرنامەیەكی نوێوە جارێكی دیكە كاری رێكخراوەیی ئەنجامبدەین".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی ناكۆكییەكانی ئێستای حزبەكەی و زاڵبون بەسەریدا بۆ بەستنی كۆنگرە وتی،"ئەو ناكۆكیانە هیچی لەبەردەم كۆنگرە خۆی ناگرێت و هەموان داوای بەستنی كۆنگرە دەكەن، بۆیە هیواموایە پێش مانگی 12 كۆنگرە ببەسترێت".

 


نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP