بەپەلە

"كۆنگرەی نوێبونەوە و خۆرێكخستنەوە دەبەستین"
بافڵ تاڵەبانی: كۆنگرەی یەکێتی بۆ تەسفیە و دابەشكاری و پشك پشكێنە نیە

- 7/28/2019 2:38:00 PM 3913 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، كۆنگرەی نوێبونەوە و خۆرێكخستنەوە دەبەستن، دەشڵێت، "كۆنگرە بۆ تەسفیە و دابەشكاری و پشك پشكێنە نیە، بەڵكو  بۆ ھێنانە پێشەوەی تواناو ھێزی نوێیە، بۆ داڕشتنەوەی پەیڕەو پرۆگرام نوێیە". 
یەكێتیی ھێزی دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێشە و ھی ھەموانیشە، بۆیە دڵنیابن كۆنگرەی نوێبونەوە و خۆڕێكخستنەوە دەبەستین

 

بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لەمیانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی گروپی بەستنی كۆنگرەی یەکێتی رایگەیاند، "یەكێتیی ھێزی دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێشە و ھی ھەموانیشە، بۆیە دڵنیابن كۆنگرەی نوێبونەوە و خۆڕێكخستنەوە دەبەستین و پێكەوە لەژێر چەتری رێبازەكەی ھەڤاڵ مام جەلال، وەك یەك ھێزو یەك بازوی پۆڵاین،  بەردەوام دەبین بۆ تەواكردنی بەرنامەكەی مام". 
كۆنگرە بۆ تەسفیە و دابەشكاری و پشك پشكێنە نیە، بەڵكو  بۆ ھێنانە پێشەوەی تواناو ھێزی نوێیە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "كۆنگرە بۆ تەسفیە و دابەشكاری و پشك پشكێنە نیە، بەڵكو  بۆ ھێنانە پێشەوەی تواناو ھێزی نوێیە، بۆ داڕشتنەوەی پەیڕەو پرۆگرام نوێیە، كە وەڵام دەرەوەی گۆڕانكارییەكان و داخوازییەكانی كادران و دڵسۆزانی یەكێتیی بێت".

بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاند، "كۆنگرەی راستەقینە و بێتەوافق دەبەستین و بەرەو قۆناغێكی نوێی سیاسی ھەنگاو دەنێین، یەكێتییەكی بەھێزتر بۆ كوردستانێكی بەھێز بنیادئەنێینەوە".

نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP