زانیاری نوێ دەربارەی کۆمەڵکوژییەکەی سودان ئاشکرادەبێت

- 7/28/2019 12:51:00 PM 1832 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
سەرۆکی لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوەی سودان ئاشکرایکرد رۆژی 3ی حوزەیرانی رابردو 87 کەس بەهۆی روبەروبونەوەی پۆلیس و خۆپیشاندەران کوژراون، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەش رەتیدەکاتەوە و دەڵێت رێژەکە لەوە زیاترە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، فاتح رەحمان سەرۆکی لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوەی سودان کە لەلایەن داواکاری گشتییەوە راسپێردراوە ئاشکرایکردوە هێزەکانی ئاسایش راستەوخۆ تەقەیان لەخۆپیشاندەرانی خەرتومی پایتەخت کردوە کە داوای دوسەڵاتی سەربازییان دەکرد.
خەڵکی لەئەنجامە راگەیەنراوەکان توڕەن
بەهۆی توڕەیی خەڵک لە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی لیژنەکە خۆپیشاندەرانی گەڕەکی بێرێ لەدژی لیژنەکە ودەسەڵاتداران دروشمیان دەوتەوە.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رەحمان ئاماژەی بەوەشکردوە کە سێ ئەفسەر بەجوڵاندنی هێز بەرەو شوێنی خۆپیشاندەران سەرپێچی رێنماییەکانی هێزی ئاسایشیان کردوە و بەهۆیەوە روداوی تەقەکردن و کوشتنی خەڵک رویداوە.
17 یان لەشوینی دەورەدراوی خۆپیشاندەران کوژراون

ئاماژەی بەوەش کردوە لەو 87کەسەی کە کوژراون 17 یان لەشوینی دەورەدراوی خۆپیشاندەران کوژراون تا لەسەرکارلابردنی بەشیر.

وتیشی لەو کۆمەڵکوژییەدا 168 کەس برینداربون و کە 48یان بەگولە لێیدراوە.

ئەم بەرپرسەی حکومەت کە بەرای خۆپیشاندەران بەلای دەسەڵاتی سەربازی سوداندا دایدەشکێنێت راشیگەیاندوە، لەناوچەیەکی دیکەی خۆپیشاندانەکان کە فولکەی (کۆڵەمبیا)یە هەندێک کاری نایاسایی و نەرێنی ئەنجامدراون کە هەڕەشەبون بۆ ئاسایشی وڵاتەکە و بەهۆیەوە حکومەت ناچاربوە رێکاری سەربازی بگرێتەبەر.

داتاو زانیاری لیژنە راسپێردراوە زۆر زیاترە لە داتاکانی وەزارەتی تەندروستی کە رایگەیاندبو 61 کەس کوژراون.

ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەش دەلێت لەکۆمەڵکوژییەکەی 3ی حوزەیراندا 127 کەس برینداربون و 400 کەسی دیکەش برینداربون.
 

نیشانەکردن :

#سودان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP