بەپەلە

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشێکی خوێناوی سەر سەربازانی سوریا راگەیاند

- 7/28/2019 10:53:00 AM 4619 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشێکی سەر سوپای سوریا لەشاری دەرعای باشوری ئەو وڵاتە راگەیاند کە بەهۆیەوە 6 سەرباز کوژران.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ یەکشەممە رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشێکی سەر سوپای سوریا لەشاری دەرعای باشوری ئەو وڵاتە راگەیاند کە بەهۆیەوە 6 سەرباز کوژران.

دەرعا لەساڵی 2011 لانکەی جوڵانەوە و شۆڕشەکان بو دژی حکومەتی سوریا و دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد.

سەرەتا دەستڕێژی گولەی لە سەربازانی سوپای سوریا کردوە و دواتر خۆی تەقاندۆتەوە

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردوە، چالاکییەکەیان کارێکی خۆکوژی بوە و ئەو کەسەش کە چالاکییەکەی ئەنجامداوە سەرەتا دەستڕێژی گولەی لە سەربازانی سوپای سوریا کردوە و دواتر خۆی تەقاندۆتەوە.

ئەمە دوەمین هێرشی ئەو رێکخراوەیە لەماوەی هەفتیەیەکدا و لەرۆژی دوشەممەی رابردوش داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشێکی خوێناوی دیمەشق راگەیاند کە چەندین خەڵکی مەدەنی کردە ئامانج.

پاش کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکانی سوریا لەدەستی داعش، لەماوەی دو هەفتەی رابردودا چالاکی و جموجوڵی ئەو رێکخراوە لەچەندین ناوچەی سوریا دەستیانپێکردۆتەوە.


نیشانەکردن :

#داعش

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP