بەپەلە

روسیا ئامادەیە میک و سیوخۆی نەفەرهەڵگر بفرۆشێت بە تورکیا

- 7/27/2019 4:56:00 PM 2926 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەلیکساندەر نۆڤاک، وەزیری وزەی روسیا رایگەیاند، روسیا سەبارەت بە فرۆشتنی 100 فرۆکەی نەفەرهەڵگر لەگەڵ تورکیا گفتوگۆی ئەنجامداوە.

پلانی داهاتومان بریتی دەبێت لە فرۆشتنی 100 فرۆکەی نەفەر هەڵگری جۆری میک MC-21 و سیوخۆی SSJ

 

نۆڤاک بە تەلەفیزیۆنی روسیا 24ی راگەیاندوە، "پێشتر سەبارەت بە فرۆشتن و بەرهەمهێنانی پێکەوەیی هێلتکۆپتەر لەگەڵ تورکیادا گفتوگۆمان کردوە، پلانی داهاتومان بریتی دەبێت لە فرۆشتنی 100 فرۆکەی نەفەر هەڵگری جۆری میک MC-21 و سیوخۆ SSJ".

بەنیازن 100 فڕۆکەی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای ( بۆوینگ) بکڕن

 

ئەو وتانەی نۆڤاک لە کاتێکدایە، ئەمرۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بەنیازن 100 فڕۆکەی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای ( بۆوینگ) بکڕن و گرێبەستەکە واژۆ دەکەن، ئەوان مشتەرییەکی باشی ئەمریکان.

ئەگەر ئەمریکا فڕۆکەی F-35 یان پێنەفرۆشێت رو لەشوێنی دیکە دەکەن

 

 

ئەردۆغان وتوبوشی "ئەگەر ئەمریکا فڕۆکەی F-35 یان پێنەفرۆشێت رو لەشوێنی دیکە دەکەن". 

لەدوای فرۆشتنی سیستەمی بەرگری  S-400ی روسی بە ئەنقەرە و و دەرکردنی لە پرۆگرامی F-35 لەلایەن واشنتنەوە، حکومەتی مۆسکۆ بەهەمو جۆرێک هەوڵی جێگرتنەوەی ئەو بۆشاییە دەدات و دەیەوێت کەرتی پیشەسازی ئاسمانی تورکیا پڕبکاتەوە،

روسیا، ئامادەیی خۆی نیشاندا لە فرۆشتنی فرۆکەی جەنگی  SU-35 ی روسی بە ئەنقەرە

 

رێکەوتی 19 ی ئەم مانگە، حکومەتی روسیا، ئامادەیی خۆی نیشاندا لە فرۆشتنی فرۆکەی جەنگی  SU-35 ی روسی بە ئەنقەرە، ئەوەش دوای دەرکردنی ئەنقەرە لە پرۆگرامی F-35 لەلایەن واشنتنەوە.


نیشانەکردن :

#آ،م #روسیا #تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP