رێگە بەترەمپ درا بودجە بۆدروستکردنی دیواری مەکسیک خەرجبکات

- 7/27/2019 2:26:00 PM 4216 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
دادگای باڵای ئەمریکا بریاریدا کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ هەیە 2.5 ملیار دۆلاری بودجەی پنتاگۆن بۆ دروستکردنی دیواری مەکسک خەرجبکات.

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی نیوز، ئەمڕۆ شەممە دادگای باڵای ئەمریکا بریاریداوە کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ هەیە 2.5 ملیار دۆلاری بودجەی وەزارەتی بەرگری( پنتاگۆن) بۆ دروستکردنی دیواری مەکسک خەرجبکات.
پێنج دەنگیان لەگەڵ خەرجکردنی بودجەکە بوە و چوارەکەی دیکەشیان دژی بون

دادگا بە 9 دەنگ بڕیارەکەی یەکلایی کردەوە کە پێنج دەنگیان لەگەڵ خەرجکردنی بودجەکە بوە و چوارەکەی دیکەشیان دژی بون، بریارەکەش لەلایەن حاکمی فیدڕاڵی لەکالیفۆرنیا جێبەجێدەکرێت کە پێشتر رێگربوە لە خەرجکردنی ئەو بودجەیە.

دروستکردنی دیواری مەکسیک لەنێوان ئەمریکا و مەکسیکدا بەڵێنێکی سەرەکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە بوە لەکامپینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2016 دا و بەتوندیش لەلایەن دیموکراتەکانەوە دژایەتی دەکرێت.
بۆ دروستکردنی دیوارە لەسنوری  ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا و ئاریزۆنا و مێکسیکۆ

بڕیارەکەش بۆ خەرجکردنی ئەو بڕە دیاریکراوەیە لەپرۆژەکانی دروستکردنی دیوار لەسنوری  ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا و ئاریزۆنا و مێکسیکۆ.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە بەدروستکردنی ئەو دیوارە رێگری لەهاتنە ناوەوەی نایاسایی پەنابەران دەگرێت کە سەرچاوەی تاوان و ئاودیوکردنی مادە هۆشبەرەکانن، دیموکارتەکانیش دەڵێن ئەوان لەگەڵ دابینکردنی ئاسایشن بۆ وڵاتەکەیان بەڵام ئەو دیوارە تێچوی زۆرە و کاریگەریشی کەمە.

نیشانەکردن :

#ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP