بە ڤیدیۆ..لەڕێگەیان بۆ قوتابخانە، خوێندكارەكان دەخرێنە ناو كیسی نایلۆنەوە

- 7/26/2019 10:15:00 PM 20563 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەكاتێكدا خوێندكاران لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەدوای رێگای جۆراوجۆردا دەگەڕێن تا نەڕۆنە خوێندنگە، بەڵام هەندێك دایكان و باوكانی ڤیێتنام رێگەیەكی مەترسیدار دەبڕن تا منداڵەكانیان بگەیەننە خوێندنگەكانیان.

دانیشتوانی گوندی هوی ها لە ڤیێتنام، ساڵانە هەمو زستانێك ژیانی خۆیان و منداڵەكانیشیان دەخەنە مەترسیەوە، ئەوەش تەنها لەپێناو ئەوەی منداڵەكانیان بگەیننە خوێندنگە و بەردەوامیبدەن بە خوێندنەكەیان. 

بۆ ئەوەی بڕۆنە خوێندنگە، خوێندكارانی ئەو گوندە لەرێگەی پردێكی كاتیەوە دەپەڕنەوە كە بەسەر روبارێكدا دروستكراوە، پێش بارانبارین دەتوانن بە ئاسانی ئەو كارە ئەنجامبدەن، بەڵام لە وەرزی باراندا ئاستی ئاوی روبارەكە بەرزدەبێتەوە و بەخوڕی ئاوەكەش دەبێتە هۆی دروستكردنی مەتری لەسەر ژیانیان.

تاكە رێگەی بەردەم ئەو خوێندكارانە بۆ گەیشتن بە خوێندنگەكەیان مەلەكردنە، ئەوەش دوبارە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەكات، بۆیە باوكی ئەو منداڵانە خۆیان چارەسەرێكیان بۆ ئەو كێشەیە دۆزیوەتەوە، كە بەپێی ئەوان لەو دو رێگایەی دیكە پەسەندترە.

رۆژانە، باوكی خوێندكارەكان منداڵەكانیان دەخەنە ناو كیسی پلاستیكی گەورە و بەناو روبارەكەدا هەڵیاندەگرن تا بیانگەیەننە خوێندنگەكەیان، بەرپرسێكی ناوچەكەش دەڵێت "لەوبارەیەوە هۆشداریمان داوەتە دانیشتوان كە كارەكە مەترسیدارە، بەڵام پەڕینەوە لە پردە كاتیەكەش هاوشێوەیە، بۆیە دەبێت لەنێوان بژاردەكاندا یەكێكیان هەڵبژێرن".

خوێندكارانی ئەو گوندە ماوەی پێنج كاتژمێر بە پێ دەڕۆن تا بگەنە خوێندنگەكەیان، هەندێكجاریش بەهۆی بارودۆخەكەوە ناچاردەبن تا كۆتایی هەفتە نەگەڕێنەوە ماڵەكانیان.

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP