پێشانگای تایبه‌تی وۆڵد پرێس فۆتۆ له‌ سلێمانی كرایه‌وه‌

- 7/26/2019 8:28:00 PM 1041 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

پێشانگای تایبه‌تی وۆڵد پرێس فۆتۆ له‌ سلێمانی كرایه‌وه‌ و ئێستا هاوڵاتیان ده‌توانن بینه‌ری باشترین فۆتۆیه‌ براوه‌كانی ساڵانی 2017، 2018 و 2019ی پشبڕكێی جیهانیی وۆڵد پرێس فۆتۆ بن، كه‌ به‌ ئۆسكاری فۆتۆگرافی ناسراوه‌.

پێشانگای تایبه‌تی وۆڵد پرێس فۆتۆ له‌ سلێمانی له‌لایه‌ن ئاژانسی مێترۆگرافییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان پشتگیری ده‌كات.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پێشانگاكه‌، له‌ ئێستادا هاوڵاتیان ده‌توانن بینه‌ری باشترین فۆتۆیه‌ براوه‌كانی ساڵانی 2017، 2018 و 2019ی پشبڕكێی جیهانیی وۆڵد پرێس فۆتۆ بن، كه‌ به‌ ئۆسكاری فۆتۆگرافی ناسراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌م پێشانگایه‌ تاوه‌كو 13ی مانگی داهاتوو له‌ باخی گشتی شاری سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP