ئەرۆدغان: بێگوێدانە واشنتن هێزەكانی رۆژهەڵاتی فورات لەناودەبەین

- 7/26/2019 1:09:00 PM 8591 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، بێگوێدانە گفتوگۆكانمان لەگەڵ واشنتن، سورین لەسەر لەناوبردنی هێزەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات.

بێگوێدانەبەر ئەنجامی گفتوگۆكانمان سەبارەت بە ناوچەی ئارام، هێزەكانی باكوری سوریا لەناودەبەین


رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "بێگوێدانەبەر ئەنجامی گفتوگۆكانمان لەگەڵ واشنتن بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام، پێداگرین لەسەر تێكشكان و روبەڕوبونەوەی هێزەكانی باكور و رۆژهەلاتی فورات".

دەیانخەینە ژێر زەویەوە


لەمیانی وتەكانیدا بۆ ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان، ئەدۆغان وتی "ئەو هێزانەی پشتیان بە هێزە بیانیەكان بەستوە لە ناوچەكەدا، دەیانخەینە ژێر زەویەوە، هەمیشە چارەسەر بۆ روبەروبونەوەیان دەدۆزینەوە".

ئەو پەیامانەی ئەردۆغان ئاراستەی شەڕڤانان و هێزەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات كراوەو كە لە ئێستادا لە ناوچەكانی باكوری سوریا باڵادەستن.

هاوكات ئەو وتانە پاش راگەیەندراوێكی هاوبەشی پارتە سیاسیەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات دێت، كە تێیدا رایانگەیاندوە "هەر هێرشێكی سەربازی بۆ ناوچەكە كوشتار و خاپوركاری لە تەواوی سوریا بڵاودەكاتەوە". 

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردودا هەریەك لە وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوەی توركیا، لێدوانی هەڕەشەئامێزیان ئاڕاستەی هێزەكانی باكوری سوریا كردوە و گفتیانداوە لەناویانببەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP