ئەمساڵ خۆرگیرانێکی جیاواز رودەدات

- 7/25/2019 11:33:00 PM 9030 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-سالار حاجی عەلی

ئەم جارە جیاواز لە خۆرگیرانەکانی دیکە،  لە 11/11/2019 دیاردەی خۆرگیرانی خاڵ لە سەر ڕوی خۆر دەبینرێت.

ئەویش بەهۆی ئەوەی هەسارەی عەتارد کە نزیک بەناوەڕاستی خۆردا تێپەر دەبێت، بە نیوەی لەسەدا 55 لە باشور  بەنیوەی لەسەدا 45 لەباکور .

تیشکی خۆر زاڵ دەبێت بەسەر خاڵە ڕەشەکە و بە ئامێری تایبەتی بینین هەستی پێ بکرێت

 

ئەم خۆرگیرانە خاڵ بە چاوی ئاسای نابینرێت، چونکە تیشکی خۆر زاڵ دەبێت بەسەر خاڵە ڕەشەکە و بە ئامێری تایبەتی بینین هەستی پێ بکرێت.

لە هەرێمی کوردستان بە ئامێری تایبەتی بەبینین هەستی پێ دەکرێت

 

ئەم دیاردەیە لە هەرێمی کوردستان بە ئامێری تایبەتی بەبینین هەستی پێ دەکرێت، دەستپێکی  لە زەریای هیندی بۆ بەشێکی کەمی ئاسیا زۆرینەی ئەوروپا، ئەفریقا، دواتر زەریای ئەتڵەسی باکور، باشوری ئەمەریکای باشورو باکوری زەریای هادی و نیوزیلندا کۆتای دێت.

چەقی ئەم خۆر گیرانی خاڵ لە ناوەڕاستی ئەمەریکای باشورە

 

چەقی ئەم خۆر گیرانی خاڵ لە ناوەڕاستی ئەمەریکای باشورە، هۆکاری خۆرگیرانی خاڵ هەسارەی عەتارد ( Mercury)بەیەک ئاڕاستە دەچێتە بەر خۆر لەبەینی زەوی لە بەر ئەوەی دورە لە زەوی وەک خاڵ هەسارەی عەتارد دەبینرێت.

لە هەرێمی کوردستان لەکاتژمێر 15:35خولەک دەست پێ دەکات

 

 

خۆرگیرانی خاڵ لە هەرێمی کوردستان لەکاتژمێر 15:35خولەک دەست پێ دەکات، دواتر 15:36خولەک دەچێتە لێواری خۆر، لە کاتژمێر 16:52دەچێتە بەشێکی خۆر، دواتر لە کات ژمێر 16:57 خولەک کۆتای بەم خۆر گیرانە دێت لە هەرێمی کوردستان چونکە ئێوارەی بەرسەردێت.

هەروەها ئەوبەشی زەوی کە خۆر ئاوا نەبوە تاکۆتایی  لەکات ژمێر 21:04 خولەک ئەم دیاردەیە بەردەوام دەبێت دواتر کۆتایی دێت، ماوە ئەم خۆرگرانە خاڵ لە هەرێمی کوردستان یەک کات ژمێرو 15 بۆ 23خولەکە، بەڵام ماوەی ئەم خۆرگیرانە خاڵ.

 لە هەموو جیهان ئەو بەشەی بەری دەکەوێت پێنج کاتژمێرو 28 خولەکە هەروەها لەگەڵ ئەوەش دا 13/11/2032 دوبارە دەبێتە.


نیشانەکردن :

#زانستیی #زانستی_فیزیک

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP