شاندێكی باڵای پارتی پاڵپشتی بۆ قوباد تاڵەبانی دەردەبڕن

- 7/25/2019 11:06:00 PM 23142 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای پارتی، سەردانی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و پاڵپشتی خۆیان بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەت دەربڕی.

سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی فه‌رمیی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ 25ی 7ی 2019 وه‌فدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن و ده‌ربڕینی پاڵپشتی، سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كردو پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان بۆ كابینه‌ی نوێ ده‌ربڕی و باسیان له‌وه‌كرد چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵك له‌م كابینه‌یه‌ زۆره‌ له‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت به‌ ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌مو هه‌وڵ و گرنگیدانێكیان بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێ ده‌بێت كه‌ ژماره‌یه‌ك رێوشوێن و چاكسازیی له‌ خۆ ده‌گرێت

 

سه‌میر هه‌ورامی راشیگەیاند،"له‌ دانیشتنه‌كه‌دا كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا گه‌شبینی خۆیان پیشاندا به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی به‌غداو هه‌ولێر بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، لای خۆشییه‌وه‌ قوباد تاڵه‌بانی ویڕای سوپاسكردنی وه‌فدی میوان و نرخاندنی سه‌ردان و پاڵپشتییه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ی بۆ ڕونكردنه‌وه‌ هه‌مو هه‌وڵ و گرنگیدانێكیان بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێ ده‌بێت كه‌ ژماره‌یه‌ك رێوشوێن و چاكسازیی له‌ خۆ ده‌گرێت و له‌مباره‌یه‌وه‌ گه‌شبینی خۆی پیشاندا".


نیشانەکردن :

#قوباد تاڵەبانی #پارتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP