بە ڤیدیۆ..منداڵێك دەچێتە ناو پێگەی هەڵگرتن و گواستنەوەی جانتاكان لە فڕۆكەخانە

- 7/25/2019 10:28:00 PM 12355 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كامێراكانی چاودێری یەكێك لە فڕۆكەخانەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، دیمەنێكی مەترسیداریان تۆماركردوە تێیدا منداڵێك دەچێتە ناو شوێنی هەگرتنی جانتای گەشتیاران و دواتر ناتوانێت بێتە دەرەوە.

هەوڵدەدات بچێتە دەرەوە بەڵام هەوڵەكانی بێئەنجامدەبن

 

 

لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هارتسفیڵد جاكسن-ی ویلایەتی ئەتڵانتا، لەكاتێكدا دایكی سەرقاڵی تەواوكردنی كارەكانیەتی بۆ چونە ناو فڕۆكەكەوە، منداڵێك دەچێتە پێگەی كۆكردنەوە و هەڵگرتنی جانتاكانی گەشتیاران، دواتریش هەوڵدەدات بچێتە دەرەوە بەڵام هەوڵەكانی بێئەنجامدەبن.

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، لۆرنزۆ، ئەو منداڵەی چوەتە پێگەی هەڵگرتنی جانتاكان چەند جارێك هەوڵدەدات لەسەر رێرەوی پێگەكە بچێتەدەرەوە، بەڵام بەهۆی جانتاكان و جوڵەی پێگەكەوە هەوڵەكانی بێئەنجامدەبن.

دەستبەجێ رزگاریانكرد و گەڕاندیانەوە بۆلای دایكی


لەكاتێكدا ئەو منداڵە دەگاتە ناوچەی تایبەت بە ئیدارەی ئاسایشی گواستنەوەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئەمریكا، كارمەندەكان هەستیان بە بونی منداڵەكە كرد لەناو پێگەی جانتاكاندا و دەستبەجێ رزگاریانكرد و گەڕاندیانەوە بۆلای دایكی.

 دەستی راستی شكاوە


بەپێی زانیاریەكان، پاش ئەو روداوە مەترسیدارە كە ماوەی پێنج خولەكی خایاندوە، دەستی راستی لۆرونزۆ شكاوە.


نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP